هەواڵی کوردستان ئێستا

"ژمارەیەک وڵاتی جیھان ھاوکاریی تەندروستی پێشکەشی ھەرێم دەکەن"

"ژمارەیەک وڵاتی جیھان ھاوکاریی تەندروستی پێشکەشی ھەرێم دەکەن"
"ژمارەیەک وڵاتی جیھان ھاوکاریی تەندروستی پێشکەشی ھەرێم دەکەن"

2020-03-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-   بڕیارە ژمارەیەک وڵاتی جیھان ھاوکاریی تەندروستی پێشکەشی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، ھەر ھاوکارییەکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق بێت، پشکی ھەرێمی کوردستانی تێدایە.

دکتۆر محەمەد خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک وڵاتی جیھان بەڵێنی پێشکەشکردنی ھاوکارییان بە ھەرێمی کوردستان داوە، ئەویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڕیارە لەو چوارچێوەیەدا لە داھاتوودا ھاوکاریی پزیشکی لە زۆر وڵاتی جیھانەوە بگەیەندرێتە ھەرێمی کوردستان."

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: "تا ئێستا وڵاتی چین دوو جار بە بڕی جیاواز ھاوکاریی تەندروستیی گەیاندووەتە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کیتی پشکنین بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن چینەوە بە ھەرێمی کوردستان دراوە و سوودیشی ھەبووە بۆ پشکنینەکان."

دکتۆر محەمەد خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "حکوومەتی فیدراڵیش بەڵێنی پێ داوین ھەر ھاوکارییەکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق دابین بکرێت، ئەوە پشکی ھەرێمی کوردستانی تێدایە و لە ھەموو ھاوکارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ عێراق بەشی ئێمەیش دەدرێت."

 

قائید میرۆ