English | عربي

ئەمریکا؛ چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاتژمێری داھاتوودا زریانی مایکڵ ویلایەتی فلۆریدا بگرێتەوە


ئەمریکا؛ چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاتژمێری داھاتوودا زریانی مایکڵ ویلایەتی فلۆریدا بگرێتەوە

2018/10/10 | 11:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان- دانا تەیب مەنمی 

بەرپرسانی ویلایەتە  یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی مەترسی زریانی مایکڵ-یان بۆ پلە چوار بەرزکردەوە، و چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاتژمێری داھاتوودا زریانەکە بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار ویلایەتی فلۆریدا بگرێتەوە.

زریانەکە بایەکی بەھێزی لەگەڵدایە کە دەگاتە ٢١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پێشبینی دەکرێت نیوەرۆی ئەمڕۆ بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بگاتە ویلایەتی فلۆریدا. 

دەسەڵاتدارانی فلۆریدا فەرمانیان کردووە بە زیاتر لە ٣٧ ھەز ار کەس لە خەڵکی فلۆریدا کە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبھێڵن و بچنە ناوچە بەرزەکان.

ھەریەک لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و ئەلەباما و جۆرجیا خراونەتە حاڵەتی ئیمێرجنسییەوە. 

لەئاکامی باران و لافاو لە ناوەراستی ئەمریکا لە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەنتەری نیشتیمانی ئەمریکا بۆ زریانەکان کەلەویلایەتی میامی-یە ھۆشداریداوە  زریانی مایکڵ بەرەو ئاستی چوارەمینی مەترسیدار دەڕوات کە مەترسی ھەیە بۆ سەر ژیانی ھاوڵاتیان و ڕونیکردووەتەوە زریانەکە باو بارانی بەخوڕی لەگەڵدایە. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending