وهزارهتی داد: هێزێکی (50) کەسی هەڵیانکوتاوەته سەر بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ
دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی دادڕایگهیاند: هێزێکی نزیکەی (50) کەسی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ وەداوایان لەبەڕێوەبەری فەرمانگەکە کرد کەوا هەموو دۆسیەکانی ناوچەی ( قادر کەرەم ) کەنزیکەی (350 تا 400) دۆسیەیە ڕادەستیان بکات.
وەزارەتی داد حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردوهتهوه و تێیدا ئاماژهی بهوهكردوه، ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی (6/12/2022) کاتژمێر (1:30)ی دوای نیوەڕۆ، هێزێکی نزیکەی (50) کەسی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ وەداوایان لەبەڕێوەبەری فەرمانگەکە کرد کەوا هەموو دۆسیەکانی ناوچەی ( قادر کەرەم ) کەنزیکەی (350 تا 400) دۆسیەیە ڕادەستیان بکات بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی فەرمیان لەلایەن دادگا یان لایەنێکی فەرمی ڕێپیدراو پێبێت.
ئهوهشیان خستهڕوو، دوای ئەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ناوبراو گوێڕایەلی داواکاریەکەیان نەبوو هەڵسان بەشکاندنی قفڵی ژووری دۆسییەکان و سەرجەم دۆسییەکانی موڵکەکانی (قادر کەرەم)یان بەدۆلابەوە برد، هەروەها دیسکی کامێرای بەڕێوەبەرایەتی ئاماژە پێکراویان بردووە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئێمە ئەم کردەوەیە بەشکاندنی سەروەری یاسا و زێدەڕەوی لەسەر هەیبەتی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانین و پێشێلکردنێکی زەقە لەسەر بەڵگەنامە و دیکیۆمێنتی خاوەنداریەتی هاووڵاتیانی ناوچەکە.
ڕاشیانگهیاند، بۆیە بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر فەرمانگەکانی حکومەت دەکەین کە پێچەوانەی یاسا و بەرژەوەندی گشتییە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، داواش لە سەرجەم لایەنە فەرمییەکان و دام و دەزگاکانی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن و رێکاری یاسایی پێویستیش بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە بە سزای خۆیان بگەن و ئەم دۆسییانە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ.