هەواڵی کوردستان ئێستا

کرملین: پلانمان نییە ناوچەی نوێ لە ئۆکراینا بلکێنین بە وڵاتەکەمانەوە

کرملین: پلانمان نییە ناوچەی نوێ لە ئۆکراینا بلکێنین بە وڵاتەکەمانەوە
کرملین: پلانمان نییە ناوچەی نوێ لە ئۆکراینا بلکێنین بە وڵاتەکەمانەوە

2022-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


گوتەبێژی کۆشکی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ ئاشكرایكرد، پلانیان نییە ناوچەی زیاتر لە ئۆکراینا بلکێنن بە رووسیاوە و رایگەیاند: "لە ئێستادا شتێکی لەو شێوەیە لە رۆژەڤدا نییە. لانیکەم هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە نەدراوە. بەڵام پێویستە بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەو شوێنانە ئازاد بکرێن کە تازە بوونەتە بەشێک لە رووسیا".

دیمیتری پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەخت دەربارەی چەند بابەتێکی گرنگی رۆژەڤ وەڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایەوه‌ و دەربارەی لکاندنی ناوچەی نوێی ئۆکراینا بە رووسیاوە رایگەیاند: "لە ئێستادا شتێکی لەو شێوەیە لە رۆژەڤدا نییە. لانیکەم هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە نەدراوە. بەڵام پێویستە بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەو شوێنانە ئازاد بکرێن کە تازە بوونەتە بەشێک لە رووسیا".

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی کیێڤ ئەگەر بیەوێت دەتوانێت هەر سبەی جەنگ رابگرێت و جەختی لەوەش کردەوە کە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، زۆر باش ئەمە دەزانێت.

دەربارەی رەوشی دورگەی كرێمیا، گوتەبێژی کۆشکی کرملین رایگه‌یاند: "مەترسییەکان بەردەوامن چونکە ئۆکراینا بەردەوامە لە پیادەکردنی سیاسەتی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی. بەڵام ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتوون، ئەوە نیشان دەدەن کە رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر مەترسییەکان گیراونەتەبەر".

پیسکۆڤ لە وەڵامی پرسیارێکدا لەسەر دیاریکردنی بەرزترین نرخ بۆ نەوتی رووسیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە وەڵامیان بۆ ئەم کارە دەبێت و گوتیشی: "ئامادەکارییەکانمان لە تەواوبووندان".

- ئەمساڵ ١٠٠هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی سۆڤێت ناکرێتەوە

رۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەم، سەدەیەک بەسەر دامەزراندنی یەکێتی سۆڤێت تیدەپەڕێت کە لە ساڵی ١٩٩١دا هەڵوەشایەوە.

دەربارەی ئەم یادەش دیمیتری پێسکۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمساڵ ئەو یادە ناكرێته‌وه‌ و ئەو گوتەیەی ڤلادیمیر پۆتینی-شی وەبیرهێنایەوە کە گوتبووی: "تەنها کەسێک کە دڵی نەبێت بە هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤێت خەمبار نابێت، تەنها کەسێکیش کە مێشکی نەبێت هیواخوازی دووبارە دامەزراندنەوەی یەکێتی سۆڤێته‌".