هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنەی باڵای پرۆژەی نوری جیهان پەیامێكی بڵاوكردەوە

لیژنەی باڵای پرۆژەی نوری جیهان پەیامێكی بڵاوكردەوە
لیژنەی باڵای پرۆژەی نوری جیهان پەیامێكی بڵاوكردەوە

2022-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

لیژنەی باڵای پرۆژەی نوری جیهان لە ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان پەیامێكی دڵخۆشی و سوپاس و پێزانینی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئامانجی سەرەكی پرۆژەكە بەزیندووهێشتنەوەی یاد و كەسایەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) لە رۆحی نەوەكانی كۆمەڵگەی كوردی، تا لە ڕێی گوفتارەكانییەوە كردارمان زیاتر بەرەوەباڵابوون بچن و زیندووبین لە مرۆڤسازی و ژیاندۆستی و عەدالەتخوازی.


دەقی پەیامەكە:


ڕاگەینراوی بە پایانگەیشتنی پرۆژەی نوری جیهان
جەماوەری ئیسلامدۆستی كوردستان
قوتابیان و لاوانی خۆشەویست
بەشداربووانی پرۆژەی نوری جیهان

هەموولا دڵخۆشین كە پرۆژەی نوری جیهان گەیشتەپایان، بە بەشدارییەكی بەرفراوان تاقیكردنەوەی لەبەركردنی (50 فەرموودە) ئەنجامدرا و ئاپۆرای بەشداربووان گۆڕەپانەكانی ڕازاندەوە، و تەواوی شارو شارەدێكان ڕەنگڕێژبوون بە بۆنی موحیبەت.. بەدەمەوەهاتنی ئەو هەموو بەشداربووە هێمای دڵسۆزی و خۆشەویستی و پەرۆشییە بۆ ئاینی ئیسلام و پێغەمبەرمان موحەمەد(صلی الله علیه وسلم) و ڕێبازە پیرۆزەكەی.. ئەم پرۆژەیە جارێكی تر ئەوەی دا بە گوێیی هەموو لایەكدا كە (ئاینی پیرۆزی ئیسلام و گەلی كوردی موسڵمان) لە ئێستا و ئایندەیشدا وەكو ڕابردووی یەكجەستەن و كەس ناتوانێت لێكیان داببڕێت..
ئامانجی سەرەكی پرۆژەكە بەزیندووهێشتنەوەی یاد و كەسایەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) لە رۆحی نەوەكانی كۆمەڵگەی كوردی، تا لە ڕێی گوفتارەكانییەوە كردارمان زیاتر بەرەوەباڵابوون بچن و زیندووبین لە مرۆڤسازی و ژیاندۆستی و عەدالەتخوازی..
جێیی خۆیەتی لە ناخی دڵمانەوە پێزانینمان هەبێت بۆ سەرجەم ئەوانەی ناویان تۆماركرد، هەر خودی بەشداربوونیان، بۆخۆی سەركەوتن و پاداشتە.
هەروەها سوپاسی تایبەتمان هەیە بۆ سەرجەم ئەوانەی ماندووبوون بۆ سەرخستنی پرۆژەكە، لە لقەكانی گەشەپێدان و ستافە ماندوونەناسەكان و ئەو دڵسۆزانەی كە خۆبەخشانە كاتیان بەخشی بەپرۆژەكە.. سوپاسی سەرجەم ئەو خێرخواز و ڕێكخراو و ناوەند و چاپخانە و ڕاگەیەندكار و كەسایەتییانە دەكەین كە هاوكاری پرۆژەكە بوون..
سوپاس بۆ ماندوویەتی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ستافەكانیان .. سوپاسی تایبەت بۆ سپۆنسەری میدیایی پرۆژەكە( كەناڵی سپێدە)ی ئازیز كە لە تەواوی شار و شارەدێكانەوە هاوكارمان بوون.
سوپاس بۆ سەرجەم ئەو كەناڵ و پەیجانەی سۆشیاڵمیدیا كە دڵسۆزانە ڕووماڵی پڕۆژەكەیان كرد.
سوپاس بۆ هەموولایەك ..پاداشتی ڕاستەقینەی ئێوە لای پەروەردگارە و ان شا‌والله هەزاران جار وەریدەگرنەوە..


لیژنەی باڵای پرۆژەی نوری جیهان لە
ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان
11/12/2022