هەواڵی کوردستان ئێستا

ته‌ندروستی عێراق: ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ئایدز، به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان كه‌مه‌

ته‌ندروستی عێراق: ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ئایدز، به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان كه‌مه‌
ته‌ندروستی عێراق: ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ئایدز، به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان كه‌مه‌

2022-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: كه‌ وڵاته‌كه‌ى یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی به‌راورد به‌ وڵاتانى جیهان و ناوچه‌كه‌ توشبوون نه‌خۆشی ئایدز، كه‌مه‌.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند: نه‌خۆشى كه‌می به‌رگری له‌ش كه‌ ناسراوه‌ به‌ (ئایدز) له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا هه‌یه‌، عێراقیش له‌ ڕێزی ئه‌و ناوچانه‌ بوو و ئێستاش ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى توشبوون به‌م ڤاپرۆسه‌ی هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌پێی پۆلێنبه‌ندییه‌ په‌تازانییه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان.

وته‌بێژی ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ عێراق زیادبوونی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان نزمه‌، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ئایدز له‌ڕێگه‌ی جووتبوون، یان گواستنه‌وه‌ی خوێن و به‌كارهێنانی كوتانی جه‌سته‌ وه‌ك (تاتۆ) و ئه‌نجامدانى كه‌ڵه‌شاخ به‌ ئامێرو كه‌ره‌سته‌ى پیسبوه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

سه‌یف به‌در گوتیشى: هه‌ر ئامێرێكی پیسبوو كه‌ پێست كون بكات، ده‌كرێت هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌ بێت له‌ كه‌سێكی تره‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌.