هەواڵی کوردستان ئێستا

سعوودیه‌: له‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ده‌بن

2022-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان رایگەیاند لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە ئەوە "هەموو بژاردەکان لەبەردەستە".

بن فەرحان، لە میانی بەشداریکردنی لە پانزدەهەمین کۆنفرانسی سیاسەتی جیهانی کە لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەدەچێت، هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی "گومانی" لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران هەیە و گوتی: "لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە ئەوە هەموو بژاردەکان لە بەردەست دەبن".

فەیسەڵ بن فەرحان، ئەوەی خستەڕوو کە لە ناوچەیەکی زۆر مەترسیدارن و گوتی: "بێگومان چاوەڕوان دەکەن کە ئاسایشی خۆتان لە وڵاتانی ناوچەکە بپارێزن".

بن فەرحان، گوتیشی: "ئەوە لە ئێرانییەکان دەبیستین کە هیچ بەرژەوەندییەکیان لە چەکی ئەتۆمیدا نییە. باوەڕکردن بەمە زۆر ئاسودە بەخش دەبوو. پێویستمان بە دڵنیاکەرەوەی زیاترە لەسەر ئەم بابەتە".