شاندێكی یەکگرتوو لە ئیستانبۆڵ بەشداری کۆڕبەندی کوالالەمپور بۆ فیکر و شارستانی دەکات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
شاندێكی یەکگرتووی ئیسلامی بهسهرۆكایهتی د. ھادی علی لە شاری ئیستانبۆڵ بەشداری کۆڕبەندی کوالالەمپور بۆ فیکر و شارستان دەکات.
ڕۆژی یهكشهممه 11 / 12 / 2022 لە شاری ئیستانبۆڵ شەشەمین کۆڕبەندی کوالالەمپور بۆ فیکر و شارستانی کە بەرێز مەھاتیر محمد کەسایەتی ناسراوی جیھانی و ئەندازیاری پێشکەوتنی مالیزیا سەرۆکایەتی دەکات، بە ناونیشانی ( دەستپێکردنەوەی شارستانی و پروژەکانی ساخکردنەوە لە ئوممەی ئیسلامی ) دەستی بهكارهكانی کرد.
له کۆڕبەندهكهدا بەرێز د. ھادی عهلی سەرۆکی ئهنجومهنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بە یاوەری ھەر یەک لە بەرێز د. موسەننا ئەمین ئەندام سەرکردایەتی یەکگرتوو و بەرێز د. لوقمان باسکەدێری بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکگرتوو لە تورکیا ئامادەی بوون، کە بریارە سێ رۆژ بخایەنێت.
دەسپێکی کۆڕبەندهكه بە وتاری بە خێرھاتن لە لایەن بەرێز (عبدالرزاق موقری) ئەمینداری گشتی کۆڕبەندەکە خوێندرایەوە، پاشان بە وتاری ھەر یەک لە بەرێز ( نوعمان کورتولمۆش) جێگری رەجەب تەیب ئەردوغان و بەرێز مھاتیر محمد سەرۆک وەزیرانی پێشوی مالیزیا و بەرێز د.عیصام بەشیر جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیھانی ئیسلامی و بەرێز شێخ محمد الحسن الدەدو جێگری سەرۆکی کۆڕبەندەکە دەستی بە کارەکانی کرد.