وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوى عێراق: پلانی هه‌یه به‌نداوى بچووك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاو دروستبكەین
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق رایگه‌یاند، "وڵات له‌ماوه‌ی ڕابردوودا رووبه‌رووی باران بارینی بهخوڕبویتهوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی باشتربوون و گلدانه‌وه‌ی به‌و پێیه‌ی داهاتی به‌رهه‌مهێنراو زیاتر بوه له 600 ملیۆن مه‌تر سێجا."
"عه‌لی رازی سامر" به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وتى: "بڕه‌كه كه‌مه به‌به‌راورد به‌و گلدانه‌وه و عه‌مبارانه‌ی ئێستای پارێزگاكان، به‌تایبه‌ت به‌نداوه‌كانی موسڵ و دوكان و ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌روه‌ك وتیشی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 25 گلدانه‌وه‌ی ئاو مسۆگه‌ر كراوه، و زۆرترین بڕیش له ڕووباره‌كانی دیجله و فوراتدا ببوه، كه سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه به ده‌ست كه‌م ئاوی زۆره‌وه ده‌ناڵێت، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاودێری بۆ ئه‌و ناوچانه، و وه‌رزی كشتوكاڵی زستانه و ئه‌هواره‌كان، و بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی شهتتو لعه‌ره‌ب.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق رایگه‌یاند: "وهزارتهكهیان پلانێكی بۆ فراوانكردن ئاماده‌كردووه له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی به‌نداوی(بچووك) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاو به سوودوه‌رگرتن له‌و بڕه ئاوه‌ی له‌ڕێگه‌ی دۆڵ و ئه‌و ناوچانه‌وه كه بۆ عێراق دێت.