هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌ره‌ڕاى ته‌واوبوونى ماوه‌ى زیندانیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 5 گیراوى شێلادزێ ئازاد نه‌كران

سه‌ره‌ڕاى ته‌واوبوونى ماوه‌ى زیندانیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 5 گیراوى شێلادزێ ئازاد نه‌كران
سه‌ره‌ڕاى ته‌واوبوونى ماوه‌ى زیندانیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 5 گیراوى شێلادزێ ئازاد نه‌كران

2022-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هه‌رچه‌نده‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ ئازادكردنیان ته‌واوبوو، كه‌چى گیراوانى شێلادزێ ئه‌مڕۆ ئازاد نه‌كران.

پێشتر ره‌مه‌زان ئه‌رتیسى له‌ تیمى پارێزه‌رانى خۆبه‌خش بۆ به‌رگریكردن له‌ گیراوانى بادینان به‌ سپێده‌ى راگه‌یاندبوو كه‌ رێكاره‌ یاساییه‌كانیان بۆ ئازادكردنى گیراوانى شێلادزێ ته‌واو كردوه‌و پێویسته‌ ئه‌مڕۆ ئازادبكرێن.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ رێكاره‌ یاساییه‌كانیشیان ته‌واوكرابوون، كه‌چى ئه‌و گیراوانه‌ى شێلادزێ ئه‌مڕۆ ئازاد نه‌كران.

گیراوانى شێلادزێ ژماره‌یان پێنج كه‌سه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌مڕۆ ئازادبكرێن، كه‌ بریتین له‌ یوسف شریف، محمود ناجى سدیق، كۆڤان تارق، نێچیرڤان به‌دیع، ئه‌مجه‌د یوسف.