هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاسایشی دهۆک: ‌هێرشەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، هێرشێکی تیرۆرستی بووە

ئاسایشی دهۆک: ‌هێرشەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، هێرشێکی تیرۆرستی بووە
ئاسایشی دهۆک: ‌هێرشەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، هێرشێکی تیرۆرستی بووە

2022-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


پاش هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر بنکەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆک، ئاسایشی دهۆک ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هێرشەکەی بە "هێرشێکی تیرۆرستی" ناودێر کرد. ئاسایشی دهۆک لە بەیاننەمەکەیدا جەختی کردەوە کە ڕەوشی دهۆک لە ژێر کۆنترۆڵدایە و کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە کردن لە ڕووداوەکە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بڵاونەکراوەتەوە.  پۆلیس دەڵێت ئەنجامەکان دەخەینە بەردەستی ڕای گشتی و بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری دهۆک. لەم هێرشەدا ئەفسەرێکی ئاسایشی تەمەن 31 ساڵ بەناوی ئازاد ئیبراهیم ژیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەی ئەمنیش بریندار بووە.  هێزە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکەش کوژراوە.