هەواڵی کوردستان ئێستا

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا: كیێڤ هاوكارى واشنتۆنى كرد بۆ داگیركردنى خاكى عێراق

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا: كیێڤ هاوكارى واشنتۆنى كرد بۆ داگیركردنى خاكى عێراق
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا: كیێڤ هاوكارى واشنتۆنى كرد بۆ داگیركردنى خاكى عێراق

2022-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا، وه‌بیرى ئۆكرانیایى خسته‌وه‌ كه‌هاوكاریی ئه‌مریكایان كردوه‌ بۆ شه‌ڕى ناشه‌رعى له‌دژى عێراق.

ماریا زاخا روڤا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند: له‌باره‌ى جه‌نگى دژى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ساڵى 2003 دا، روسیا هه‌وڵێكى زۆرى دا بۆ رێگریكردن له‌و كاره‌، بۆیه‌ ئه‌مریكا نه‌یتوانى شه‌رعییه‌تى ته‌واو بۆ داگیركردنى ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ست بهێت وهه‌رچه‌نده‌ تاوانه‌كه‌شى ئه‌نجامدا.

زاخارۆڤا راشیگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا هاوبه‌شه‌كانى كۆكرده‌وه‌، ده‌وڵه‌تى عێراقییان له‌نێو برد، وته‌واوى سیاده‌ى ئه‌و وڵاته‌ى له‌نێوبرد.

له‌ئێستا دا كه‌روسیا جه‌نگى له‌دژى ئۆكرانیایى ده‌ستپێكردوه‌، به‌شێكى زۆرى وڵاتانى ئه‌وروپا وئه‌مریكا له‌دژى روسیا چه‌ندین رێكاریان گرتووه‌ته‌به‌ر، روسیاش جه‌نگى داگیركارى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق به‌بیرى هاوبه‌شانى ئه‌مریكا ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌شه‌رعیه‌تیان به‌خۆیان دا وئه‌و وڵاته‌یان وێران كرد.