هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ 10 وڵاتى ئه‌ندامى ئۆپێك كشانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ 10 وڵاتى ئه‌ندامى ئۆپێك كشانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌
به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ 10 وڵاتى ئه‌ندامى ئۆپێك كشانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

2022-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

رێكخراوى ئۆپێك رایگه‌یاند: به‌رهه‌مهێنانى وڵاتانى ئه‌ندام له‌رێكخراوه‌كه‌، كه‌میكردوه‌ وگه‌یشتوه‌ته‌ 28.826 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، به‌كه‌مبوونه‌وه‌ى 744 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ به‌رامبه‌ر به‌مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو، دواى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق و 9 وڵاتى دیكه‌.

به‌پێى راپۆرتى مانگانه‌ى ئۆپێك، گه‌وره‌ترین رێژه‌ى كه‌مكردن له‌سعودیه‌وه‌ بووه‌، كه‌ نزیكه‌ى 404 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى كه‌مكردوه‌ وگه‌یشتوه‌ته‌ 10.474 ملیۆن به‌رمیل، ودواى ئه‌ویش ئیمارات دێت، به‌كه‌مكردنى 149 به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، وسێیه‌م وڵاتیش كوێت دێت به‌كه‌مكردنى 121 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، ودواى ئه‌ویش عێراق دێت به‌كه‌مكردنى 117 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ وبه‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌عێراق ده‌گاته‌ 4.466 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.

ئۆپێك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: ته‌نها نێجیریا به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌كه‌ى زیادكردوه‌، وئۆپێك پێشبینى ده‌كات داواكارى جیهانى له‌سه‌ر نه‌وت له‌ساڵانى 2022 بۆ 2023 زۆر زیاتر بێت، هه‌رچه‌نده‌ پێشكه‌وتنى ئابوورى جیهانى زۆر لاوازه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت ودۆخى كۆرۆنا له‌چین بچێته‌ ئاستى سفره‌وه‌ ئاوكات دۆخى ئابوورى وبازاڕى نه‌وت بۆژانه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.