سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانیا هه‌ڵمه‌تێك دژی كۆچی نایاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
به‌ریتانیا پلانی داناوه یاسایه‌كی نوێ پێشنیار بكات بۆ ڕێگریكردن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به كه‌ناڵی ئینگلیزدا ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ وڵاته‌كه.
له دوو ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕێی كه‌ناڵی ئینگلیزه‌وه ده‌گه‌نه به‌ڕیتانیا له دوو هێنده زیاتر بووه، به‌پێی ژماره‌كانی حكومه‌ت، ئه‌لبانییه‌كان زۆرترینن له نێو ئه‌وانه‌دا كه له‌و ڕێیه‌وه ده‌گه‌نه به‌ڕیتانیا.
ده‌نگى ئه‌مریكا له رۆیته‌رزى گواسته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانیا ڕیشی سوناك ستراتیژییه‌كی نوێی پێنج خاڵی ڕاگه‌یاند بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆچی نایاساییدا، له‌وانه‌ش پلانه‌كان بۆ ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی خێرایی په‌ناخوازانی ئه‌لبانی، هه‌روه‌ها سڕینه‌وه‌ی كه‌یسی نزیكه‌ی 150,000 په‌ناخواز تاوه‌كو كۆتایی ساڵی داهاتوو، ئه‌وه‌ش له ڕێی دوو هێنده‌كردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه كه كار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان ده‌كه‌ن. سوناك به په‌رله‌مانی وت ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایى دێنه‌ناو به‌ڕیتانیاوه ئه‌وا نابێت بتوانن لێره بمێننه‌وه. له جیاتی ئه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و به خێرایی ڕه‌وانه ده‌كرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان یاخود وڵاتێكی پارێزراو كه كه‌یسه‌كه‌ت له‌وێ تاوتوێده‌كرێت".
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به به‌له‌می بچووك ده‌گه‌نه به‌ڕیتانیا بوونه‌ته دۆسییه‌كی سیاسیی گه‌وره بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی پارێزگارانی به‌ڕیتانیا، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی چینی كرێكاراندا له باكوور و ناوه‌ڕاستی به‌ڕیتانیا، كه له‌وێ كۆچبه‌ران لۆمه كراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كارییان قورس‌تر كردووه.
سوناك وتی یه‌كه‌یه‌كی نوێ پێكده‌هێندرێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌ڕینه‌وه‌كاندا، له داهاتووشدا كۆچبه‌ران له هۆتێله‌كان دانانرێن به‌ڵكو له شوێنه‌كانی پێشووی نیشته‌جێبوونی خوێندكاران و شوێنه سه‌ربازییه زیاده‌كان و ئه‌و پاركانه داده‌نرێن كه به‌كارناهێندرێن.