هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی بەرەی توركمانی عێراقی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی بەرەی توركمانی عێراقی كرد
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی بەرەی توركمانی عێراقی كرد

2022-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 15/12/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی لە شاری هەولێر پێشوازی لە شاندێكی بەرەی توركمانی عێراقی بەسەرۆكایەتی بەرێز ئایدن مەعروف و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی كرد.

لە دیدارەكەدا كه زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد و تەئكیدیان كردەوە لە مافی هاوڵاتیان بە گشتی و مافی پێكهاتەكان بەتایبەتی لە بەشداری سیاسی و ئیداری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و سەرجەم كایەكانی تر لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق.

لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ هەڵوێستەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی مافی پێكهاتەكان.