ده‌یان هه‌زار كارمه‌ندی ته‌ندروستی له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا بۆ دوو رۆژ مانیانگرت
ئه‌مڕۆ، ده‌یان هه‌زار كارمه‌ندى كه‌رتی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی په‌رستاری له به‌ریتانیا ده‌ستیان به مانگرتنێكی دوو ڕۆژه كرد و داوای زیادكردنی مووچه و پاڵپشتیكردنیان بۆ ئه‌و كه‌رته كرد، كه تێیدا نزیكه‌ی 47 هه‌زار هه‌لیكار به به‌تاڵی مانه‌وه.
ئه‌مه به گه‌وره‌ترین مانگرتن داده‌نرێت له مێژووی سیسته‌می ته‌ندروستی حكومه‌ت له به‌ریتانیا "NHS"، و هه‌موو به‌شه‌كانی به‌ریتانیا ده‌گرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی په‌رستاران له ئینگلته‌را و وێڵز و ئیرله‌ندای باكوور مانگرتن ده‌كه‌ن، جگه له سكۆتله‌ندا.
مانگرتنه‌كه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی تا كاتژمێر هه‌شتى ئێواره به‌رده‌وامه.
مانگرتنه‌كه بووه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دووباره دانانی كاته‌كانی چاوپێكه‌وتن و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان، كه نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌سن، به وته‌ی ماریا كۆلڤید وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی فریاكه‌وتن كراوه‌ن بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ی كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
كۆلێژی شاهانه‌ی په‌رستاری كه گه‌وره‌ترین سه‌ندیكای په‌رستارانه له به‌ریتانیا، داوای مانگرتنى له ئه‌ندامه‌كانی كردبوو، داوای كردبوو حكومه‌ت مووچه‌ی ئه‌مساڵ به‌رزبكاته‌وه كه ده‌گاته 5% له سه‌رووی ئاستی هه‌ڵاوسانه‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت بڕه پاره‌یه‌كی ته‌نها له‌سه‌دا 4 له سه‌رووی ئاستی هه‌ڵاوسانه‌وه پێشكه‌ش كرد.