هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەوروپا سزای نوێ به‌سەر مۆسکۆ ده‌سه‌پێنێت

ئەوروپا سزای نوێ به‌سەر مۆسکۆ ده‌سه‌پێنێت
ئەوروپا سزای نوێ به‌سەر مۆسکۆ ده‌سه‌پێنێت

2022-12-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ یدیای سپێده‌


ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانیان لە پاکێجی نۆیەمی سزاکانی سەر ڕووسیا کرد.

پاکێجی نۆیەمی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر مۆسکۆ بە کۆی دەنگ لە نێوان باڵیۆزی 27 وڵاتی ئەندامی یه‌كێتیه‌كه‌ لە برۆکسل لە پەراوێزی لوتکەی سەرکردەکانی ئەوروپا ڕێککەوتن.

سەرۆکایەتیی چیک لە یەکێتیی ئەورووپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، ئێستا دەبێت ئەم پاکێجە بە ڕێکارێکی نووسراو پەسەند بکرێت، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخاتەڕوو کە ئایا وڵاتان لەسەر ئەمە ڕازی بوون یان نا.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە حەوتەمی کانوونی دووەمدا ئەم پاکێجە نوێیەی گەمارۆکانی خستەڕوو، پێشنیاری زیادکردنی نزیکەی ٢٠٠ کەس و قەوارە بۆ لیستی ڕەشی یەکێتی ئەوروپا، کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و ٣ بانکی ڕووسیای تێدایە.

هەروەها پێشنیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی پێکهاتەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیای کردووە، هەروەها قەدەغەکردنی 4 دەزگای ڕاگەیاندنی نوێی ڕووسیا کە تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە پڕوپاگەندەی کرێملین.