هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له‌ ترلیۆنێك دیناری راگه‌یاند

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له‌ ترلیۆنێك دیناری راگه‌یاند
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له‌ ترلیۆنێك دیناری راگه‌یاند

2022-12-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ یدیای سپێده‌
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ترلیۆن دیناری له‌ سه‌رپێچییه‌كانی سندوقی وه‌به‌رهێنانی خانه‌نشینی راگه‌یاند.


ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ نوسراوێكدا رایگه‌یاند، دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی و بانكی رافیده‌ین و كۆمپانیایه‌كی جیهانی كارتی زیره‌ك، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رپێچییه‌كانی سندوقی وه‌به‌رهێنانی خانه‌نشینی كراوه‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌ك قه‌رزو سولفه‌ دراوه‌و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ژماری بانكی سندوقی وه‌به‌رهێنانی خانه‌نشینی له‌ بانكی رافیده‌ین.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ بڕی زیاتر له‌ ترلیۆنێك و 158 ملیار دیناری ده‌سته‌ی خانه‌نشینی له‌ هه‌ژماره‌كه‌دا هه‌یه‌ و بڕیاردراوه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی.