هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوا ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانگرتن رابگه‌یه‌ندرێت

له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوا ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانگرتن رابگه‌یه‌ندرێت
له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوا ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانگرتن رابگه‌یه‌ندرێت

2022-12-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ یدیای سپێده‌
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داوا ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانگرتن رابگه‌یه‌ندرێت.


34 زانكۆ و گروپی گه‌نجان و كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌نجومه‌نی كرێكاران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، داوایان كردووه‌ له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌ تا 21ی مانگ مانگرتنی گشتی رابگه‌یه‌ندرێت.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، ئامانجی مانگرتنه‌كه‌یان بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر لێپرسراوانی ئێرانه‌، بۆ راگرتنی بڕیاری له‌سێداره‌دان و ده‌ستگیركردن و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، به‌ تایبه‌ت كه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو خۆپیشانده‌ردا جێبه‌جێ كراوه‌. داواشیان له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان كرد به‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه‌ بێن و هه‌موو شاره‌كان بگرێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان داوای له‌ كرێكارانی گرێبه‌ستی نه‌وت كردووه‌، رۆژانی 24 و 25 و 26ی ئه‌م مانگه‌ مانگرتن رابگه‌یه‌نن.


10 رۆژه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و به‌ پێی دوایین ئاماره‌كان، لانی كه‌م 416 كه‌س كوژراون كه‌ 51 كه‌سیان ته‌مه‌نیان له‌ خوار 18 ساڵه‌وه‌یه‌.