English | عربي

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە


شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

2018/10/11 | 18:30

(هەواڵ كوردستان)- لە پاشنیوەرۆی ئەمڕۆوە ١١ ی تشرینی یەکەم شەپۆلێکی خۆڵابارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتۆتەوەو سەرەتا للە پارێزگای دهۆکەوە دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئەوەدەخاتە روو " شه‌پۆلێكی خۆڵ بارین شاری دهۆك و ده‌ور و به‌ری گرتۆته‌وه‌ مه‌ودای بینین 100 مه‌تره".

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات"‌ له‌ له‌گه‌ڵ زیاد بوونی خێرایی با هه‌روه‌ها ئه‌و تۆز و خۆڵه‌ له‌هه‌ندێ شوێنی هه‌ولێریش بوونی هه‌یه، پێشبینی ده‌كه‌ین كارگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ بگاته‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم".

ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە ئاسمانی هەرێم هەورەو ناوبەناو نمەباران دەبارێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending