English | عربي

سەرجەمیانی كوردن و دانیشتووی پارێزگای دهۆكن ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم ئاشكراكرا كە لە دەریای ئیجەدا خنكان


سەرجەمیانی كوردن و دانیشتووی پارێزگای دهۆكن ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم ئاشكراكرا كە لە دەریای ئیجەدا خنكان

2018/10/11 | 18:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی ئاشكراكرد كە لە دەریای ئیجەدا خنكان و سەرجەمیان كورن و دانیشتووی پارێزگای دهۆكن.نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە توركیا رایگەیاند، شەوی 8ی ئەم مانگە، یەختێك كە هەڵگری 35 پەنابەر بووە لە دەریایی ئیجەدا ژێر ئاو كەوتووە و تەرمی 15 پەنابەریان لێدۆزراوەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا چارەنوس و رەگەزنامەیان ئەوانی دیكە نادیارە.كوردە یەشار، نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە توركیا رایگەیاندووە، لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی دەریاوانی توركیادا بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێن بووانی ئەو رووداوە.فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە لە رووداوەكەدا خنكاون و سەرجەمیان كوردن و دانیشتووی پارێزگای دهۆكن.

ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم كە لە دەریای ئیجەدا خنكان ١- عسی عبدالرحمن احمد٢- عبدالله عسی عبدالرحمن٣- هنار عسی عبدالرحمن٤- یوسف عسی عبد الرحمن٥- یونس عسی عبدالرحمن٦- مریم عیسی عبدالرحمن٧- الموحد مهابت إسماعیل علی٨- شورش عبدالوهاب إسماعیل٩- هنار هاشم حمید١٠- هرش شورش عبدالوهاب ١١- سولنی شورش عبدالوهاب ١٢-یوسف شورش عبدالوهاب١٣هارون شورش عبدالوهاب ١٤- دالكش شورش عبدالوهاب








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending