روسیا: نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی نییه
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا ره‌خنه له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت كه‌داواى كردوه پێویسته توركیاش به‌شدارى له‌و سزایانه دا بكات كه‌یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌سه‌ر روسیا دا سه‌پاندوویه‌تى ورایگه‌یاندوه: نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپا هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كى لۆژیكى نیه.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی جۆزێپ بۆرێل نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپا، هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی تێدا نییه، و یه‌كێتی ئه‌وروپا گوشار له‌توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌سزاكانی سه‌ر روسیا بكات. وگوتى: توركیا به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مۆسكۆ كراوه‌ته ئامانج.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ره‌خنه‌ی له‌بۆرێل گرت به‌هۆی لاوازی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وبڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌ی بێ مانای درۆ، وگوتی: ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ره‌گ و ریشه‌ی قووڵی له‌داگیركاری وفاشیزمدا هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بۆرێل وبه‌رپرسانی دیكه‌ی خۆرئاوا، به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی توركیا و وڵاتانی دیكه له‌به‌رچاو ناگرن و، گوتی: ده‌كرێت ئه‌نقه‌ره ئه‌گه‌ر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرئاوا بكات ببێته ئه‌ندامی ناتۆ، به‌ڵام نابێته به‌شێك له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا وبێبه‌شیش كراوه له‌ناوچه‌ی شنگن.