هەواڵی کوردستان ئێستا

د. جه‌مال كۆچه‌ر هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا ده‌كات

د. جه‌مال كۆچه‌ر هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا ده‌كات
د. جه‌مال كۆچه‌ر هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا ده‌كات

2022-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی 42 بانك به‌شدارییان له‌ زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دراو له‌ بانكی ناوه‌ندیدا ده‌كرد، به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق و له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌، حه‌وت بانك له‌ زیادكردنه‌كه‌ دورخرانه‌وه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت بانكه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگی بانكی ناوه‌ندی عێراق و متمانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستا رێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلار به‌و 35 بانكه‌ی ماون توندكراونه‌ته‌وه‌".

جه‌مال كۆچه‌ر ڕونیشیكرده‌وه‌، "دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ بڕی 20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك هۆكارێكی دیكه‌یه‌ كه‌ پاڵ به‌ حكومه‌تی نوێ ده‌نێت جددی نه‌بێت له‌ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار".