تویته‌ر هه‌ژمارى به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسانى ڕۆژنامه‌و میدیا به‌ناوبانگه‌كانى هه‌ڵپه‌سارد
تویته‌ر، هه‌ژماری به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه و مێدیا به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك نیویۆرك تایمز، واشنتۆن پۆست، CNN و ده‌نگی ئه‌مریكا، هه‌ڵپه‌سارد. كۆمپانیاكه، هۆكاری داخستنی هه‌ژماره‌كان و لابردنی پڕۆفایل و پۆسته‌كانی بۆ رۆژنامه‌نووسان روون نه‌كرده‌وه.
خاوه‌نی نوێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئیلۆن ماسك، له په‌یامێكدا كه هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، رۆژنامه‌نووسانی تۆمه‌تبار كرد به بڵاوكردنه‌وه زانیاری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به شوێنی نیشته‌جێبوونی.
له تویته‌كه‌ی ماسكدا هاتووه: "یاساكان له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت وه‌ك چۆن له‌سه‌ر كه‌سێكی ئاسایی جێبه‌جێ ده‌كرێت. ده‌توانن به‌درێژایی رۆژ ره‌خنه‌م لێ بگرن، به‌ڵام ناكرێت شوێنی نیشته‌جێبوونم ئاشكرا بكه‌ن و خێزانه‌كه‌م بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
لاى خۆیه‌وه، له كۆنگره‌كه‌ی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، وته‌بێژى ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر نیگه‌رانه له هه‌ڵپه‌ساردنى داپڵۆسێنه‌رانه‌ى ئه‌ژمارى رۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه.
له به‌شێكى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، "ستیڤان دۆجاریك" جه‌ختیكرده‌وه ناكرێت ده‌نگه‌كانى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندن له‌سه‌ر سه كۆیه‌ك بێده‌نگ بكرێن كه ئه‌و سه‌كۆیه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات رووبه‌ڕێكه بۆ ئازادیى ده‌ربڕین.