English | عربي

‎سەرۆك كۆماری عێراق نامەی پیرۆزبایی لە سەرۆكی یۆنانەوە پێگەیشت


‎سەرۆك كۆماری عێراق نامەی پیرۆزبایی لە سەرۆكی یۆنانەوە پێگەیشت

2018/10/11 | 19:05

(هەواڵ كوردستان)-

- 10/11/2018 6:56:00 PM 984 جار خوێندراوەتەوە

د.

بەرهەم ساڵح

خەندان-دكتۆر بەرهەم ساڵح، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێراق نامەیەكی پیرۆزبایی لە پرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس، سەرۆكی یۆنانەوە پێگەیشت.نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس، سەرۆكی یۆنان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆک کۆمار.  سەرۆكی یۆنان لە نامەكەیدا بۆ د.

بەرهەم نوسیوویەتی، "بە ناوی خۆم و گەلی یۆنانەوە جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕ‌استە دەكە‌م، سەركەوتن بۆ ئێوە و بۆ گەلی عێراق.

ھیوای تاوسەندن و خۆشگوزەرانیی دەخوازم ".دەقی نامەكەی سەرۆكی یۆنان بۆ د.

بەرهەم ساڵح‎فەخامەتی سەرۆك كۆماری عێراق‎بەڕ‌ێز بەرهەم ساڵحخۆشحاڵم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆك كۆماری عێراق.

بە ناوی خۆم و گەلی یۆنانەوە جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕ‌استە دەكە‌م، سەركەوتن بۆ ئێوە و بۆ گەلی عێراق.

ھیوای تاوسەندن و خۆشگوزەرانیی دەخوازم.‎پرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس‎سەرۆك كۆماری یۆنان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending