هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. پزیشكی دادوه‌ری (6) تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌بات

عێراق.. پزیشكی دادوه‌ری (6) تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌بات
عێراق.. پزیشكی دادوه‌ری (6) تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌بات

2022-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ناوبردنی (6) تۆن مادده‌ی هۆشبه‌رى راگه‌یاند، كه‌ له‌ماوه‌ى 13 ساڵى رابردودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقدا هاتووه‌: نزیكه‌ی (6) تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ له‌ ساڵی 2009ه‌وه‌ له‌ به‌شی پزیشكی دادوه‌ریدا هه‌ڵگیرابوو، له‌ناوبران، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ پشكنین، هه‌ڵگرتن و له‌ناوبردنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و مادده‌ ده‌روونییه‌كان، دادوه‌ر سوهه‌یب ده‌هام به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ دانیشتنی پێنجه‌می خۆیدا، كه‌ له‌ 15ی ئایاری 2022 به‌ڕێوه‌چوو، باشترین ڕێگاكانی بۆ به‌ خێرایی له‌ناوبردنى ئه‌و ماددانه‌ پێشنیاركرابوو كه‌ له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و پارێزراون.