هەواڵی کوردستان ئێستا

لە کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا دەنگی تەقینەوە بیسترا

لە کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا دەنگی تەقینەوە بیسترا
لە کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا دەنگی تەقینەوە بیسترا

2022-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا، ڤیتالی کلیچکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی شار دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

ڤیتالی کلیچکۆ لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە لەناو شارەکەدا تەقینەوە روویداوە و رایگەیاند: 'لە ناوچەکانی سۆلۆمیانسکی و شیڤجینکیڤسکی دەنگێکی زۆری تەقینەوە بیستراوە'.

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ باسی لەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانەوە دامەزراوە هەستیارەکانی ژێرخانی شارەکە زیانیان بەرکەوتووە و رایگەیاند: 'لە کیێڤ زیانی گیانیی نییە. تیمەکانی تەندروستیی و رزگارکردن بەردەوامن لەسەر کارەکانیان'.

هەروەها سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی هەرێمی کیێڤ، ئۆلیسکی کولیبا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر کیێڤ.