هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ نه‌جه‌ف شاندێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى سیستانى ده‌كات

له‌ نه‌جه‌ف شاندێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى سیستانى ده‌كات
له‌ نه‌جه‌ف شاندێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى سیستانى ده‌كات

2022-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شاندێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ شارى نه‌جه‌ف، بۆ ئه‌نجامدانى دیدارێك له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان.

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانى پارێزگاى نه‌جه‌فیان كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق دا بكه‌ن.

شانده‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى باڵیۆز، كریستان ریتشارد، راوێژكارى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، و به‌رێوه‌به‌رى ده‌سته‌ى به‌دواداچوونى تاوانه‌كانى داعش له‌عێراق پێكهاتوون و، گه‌یشتوونه‌ته‌ ماڵى سیستانى له‌نه‌جه‌ف.

شانده‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ لایى سیستانى بۆ تاوتوێكردنى دوایین گۆرانكاری و، كاره‌كانى گرۆپى نێوده‌وڵه‌تییه‌، له‌باره‌ى به‌دواداچوون و دادگاییكردنى تاوانبارانى داعش.

چه‌ند رۆژێكیش پێش ئێستا، جینین هینس پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى نه‌جه‌فى كردبوو و،له‌گه‌ڵ سیستانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا بوو، دواى دیداره‌كه‌ش سه‌ردانه‌كه‌ى به‌سه‌ردانێكى زۆر باش ناوبردبوو.