هەواڵی کوردستان ئێستا

ده‌ستپاكی عێراق: مانگى رابردوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (46) به‌رپرسی باڵا ده‌رچوه‌

ده‌ستپاكی عێراق: مانگى رابردوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (46) به‌رپرسی باڵا ده‌رچوه‌
ده‌ستپاكی عێراق: مانگى رابردوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (46) به‌رپرسی باڵا ده‌رچوه‌

2022-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، كۆی گشتی ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌مدا به‌رامبه‌ر به‌ به‌رپرسه‌ باڵاكان و ئه‌وانه‌ی پله‌ باڵایان هه‌یه‌ ده‌رچوون و جێبه‌جێ كراون ئاشكرا كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی به‌شی به‌دواداچوونه‌كانی ده‌سته‌كه‌،كه‌ به‌ ئاژانسی رایگه‌یاندوه‌:ده‌سته‌ی دادوه‌ری (46) فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ركردووه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی به‌غداوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌و ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان كردوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ڕوونیشیكردۆته‌وه‌:ئه‌م فه‌رمانانه‌ له‌ماوه‌ی مانگی 11ی 2022 به‌رامبه‌ر (42) به‌رپرسی باڵای پله‌ به‌رزتر ده‌رچووه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌"فه‌رمانه‌كان له‌نێوان (12) فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و (34) فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ن .

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:كه‌ له‌نێو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌كاندا (2) ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان و (6) وه‌زیرو بریكاری وه‌زاره‌ت هه‌ن.

هه‌روه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ باسی كردوه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ (9) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئێستاو (7) به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو و یه‌كێكی پێشوتر جێبه‌جێكراوه‌،جگه‌ له‌ (3) پارێزگاری پێشوو و (8) پارێزگاری پێشوترو (4) ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان .