هەواڵی کوردستان ئێستا

500 تۆن په‌تاته‌ی خراپبوو دەستی بەسەردا ده‌گیردرێت

500 تۆن په‌تاته‌ی خراپبوو دەستی بەسەردا ده‌گیردرێت
500 تۆن په‌تاته‌ی خراپبوو دەستی بەسەردا ده‌گیردرێت

2022-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و چاودێری بازرگانیی هەولێر، لە کارگەیەکی دروستکردنی چپس لە نزیک شارەدێی قوشتەپە، دەستیان بەسەر نزیکەی ٥٠٠ تۆن پەتاتەی خراپبوودا گرت.

پێشەوا فایق، ئەندامی تیمی چاودێری بازرگانیی هەولێر ڕایگه‌یاند، کاتێک سەردانی کارگەکەمان کردووە،دەرکەوت "بڕێکی زۆر" پەتاتەی تێکچوو لەناو کارگەکەدا هەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ٤٦٥ تۆن پەتاتەی تێکچوو لەناو کارگەکەدا هەیە و بێگومان لە ئەگەری بەکارهێنانی و دروستکردنی چپس لێی، زیانی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌،لە بەڕێوەبەرانی کارگەکەی بیستووە کە ئەوان چپسیان لەو پەتاتانە دروستنەکردووە، بەڵام ئەو دووپاتیدەکاتەوە: ناکرێت پشت بە قسەی ئەوان ببەستین و پێویستە لیژنەی وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری لەسەر ئەوە بدات کە پەتاتەکان جیا بکرێنەوە یان بەتەواوی لەناو ببردرێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لەو پەتاتەیە چپس دروستکراوە، بەڵام ئێستا کاری کارگەکەمان راگرتووە".