رووسیا زه‌وی ده‌داته سه‌ربازانی به‌شداربوو له جه‌نگی ئۆكرانیا
دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌و بڕیارەی واژووکرد کە پێشنیازی پێدانی زەوی بێبه‌رامبه‌ر له ناوچەی مۆسکۆ و کرێمیا و سیڤاستۆپۆل له‌خۆده‌گرێت به سه‌ربازه دێرینه‌كان و ئه‌و سەربازانەی کە بەشدارییان لە شەڕی ئۆكرانیادا کردووە و خەڵاتی شایستەییان وەرگرتووە.
لە ماڵپەڕی فەرمیی سیستمی زانیاری یاسای رووسیادا، ئەو بڕیاره بڵاوکرایەوە کە پوتین له‌پێناو پشتیوانییكردن له سوپا له‌رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زیادەوه، واژووی کردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، پێشنیاز ده‌كرێت ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شدارییان كردووه له "ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی سه‌ربازیی"دا و خه‌ڵاتی شایسته‌ییان وه‌رگرتووه وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شدارییان له پێكدادانه‌كاندا كردووه، له ناوچەی مۆسکۆ و کرێمیا و سیڤاستۆپۆل زه‌وی بێبه‌رامبه‌ریان پێ بدرێت.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، پێشبینی ده‌كرێت پشتیوانیی کۆمەڵایەتی بۆ کەسوکاری ئەو سەربازانەی كه له ناوچه‌ی "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت" له‌میانی پێكدادانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه یان بەهۆی نەخۆشیەوه مردوون، ببڕدرێته‌وه.
بڕیارەکە لە رۆژی واژووكردنییه‌وه ده‌چێته بواری جێبەجێکردنەوە.