وەزارەتی شارەوانی: سبەینێ دوامۆڵەتە بۆ هاوڵاتیان تا پێوەری ئاودابنێن
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی سبەینێ دوامۆڵەتە بۆ هاوڵاتیان تا پێوەری ئاودابنێن ،بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن بە بڕی ٨٠ هەشتا هەزار دینار ،وە شوێنە بازرگانیەکانیش بەبڕی ١٢٠سەد و بیست هەزار دینار .
ئەندازیار خدیجە عبدالجبار بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە: سەرەڕای بوونی سەرنجی یاسایی لە سەر سزاکە، بۆ دابینکردنی پێوەرەکانیش وەزارەت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیادا هەیە ،بەڵام بەهۆی ئەم قۆرغکاریەوە لە بازاڕدا پێوەر کەمە و نرخەکەی بەرز بووەتەوە ، وە هەندێک لە فەرمانگەکان وەک پێویست بەدەمەوە نین بۆ بەستنی پێوەرەکان، بۆیە پێویستە حکومەت کارئاسانی زیاتر و دەرفەتی تەواو فەراهەم بکات لەبەردەم هاوڵاتیان دا بۆ بەستنی پێوەر .
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو کۆمپانیانەی پابەندکراون بە ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەهۆی کەمی کارمەند و کێشەی شوێنەوە وەک پێویست بەدەمەوە نین ، بەهەمان شێوە ئەوانیش ڕەخنەیان لە حکومەت هەیە .
خدیجە عبدالجبارئەوەشی خستە ڕوو: بەداخەوە پرۆسەکە هەر لەسەرەتاوە بەکەم وکورتی هاتووە و ئێستاش پێویستە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی وەزارەتدا بکرێت و هاوڵاتیان هێندە ماندوو نەکرێن لەم پرۆسەیەدا .