هەواڵی کوردستان ئێستا

قەتەر: "بە درێژایی جامی جیهانیدا ٢٦ هەزار و ٤٢٥ گەشتی ئاسمانیی ئەنجامدراوە"

قەتەر:
قەتەر: "بە درێژایی جامی جیهانیدا ٢٦ هەزار و ٤٢٥ گەشتی ئاسمانیی ئەنجامدراوە"

2022-12-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی قەتەر، رایگەیاند لە ماوەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٢دا، ٢٦ هەزار و ٤٢٥ گەشتی ئاسمانیی لە هەردوو فڕۆکەخانەکەی دۆحە ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی قەتەرەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بە درێژایی جامی جیهانی قەرەباڵغییەکی زۆر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دۆحە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەمەد هەبووە.

جگە لە زیادبوونی ئەو گەشتانەی کە لە وڵاتانی کەنداوی دراوسێی قەتەرەوە ئەنجامدراوە، کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکانی بواری فڕۆکەوانیی بە مەبەستی گواستنەوەی هەوادارانی تۆپی پێ بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ گەشتی زیادەیان رێکخستووە.

کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانیی چەندین وڵاتی ئەورووپا، ئەمریکای باشوور و ئەفریقا بۆ گواستنەوەی هاندەران بۆ قەتەر بە کرێ گرتنی فڕۆکەیان زیاد کردووە.

لەم چوارچێوەیەدا، لە ماوەی جامی جیهانیی کە لە ٢٠ی تشرینی دووەم دەستی پێ کرد و لە ١٨ی کانوونی یەکەم کۆتایی هات، ٢٦ هەزار و ٤٢٥ گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی قەتەر ئەنجامدراوە.

دۆحە لە ماوەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانیی ٢٠٢٢دا پێشوازیی لە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار سەردانیکار لە سەرانسەری جیهانەوە کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی قەتەر (QNA)، ژمارەی ئەو هاندەرانەی کە لە یاریگاکانەوە سەیری یارییەکانی جامی جیهانییان کردووە گەیشتووەتە، سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس و تێکڕای ئامادەبوونی هاندەران لە یەک یاریدا ٥٣ هەزاری تێپەڕاندووە.