هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێتی ئەورووپا پێش وەرزی زستان ڕێژەی بەکارهێنانی گازی سرووشتی بۆ لە سەدا 20 دابەزاند

یەکێتی ئەورووپا پێش وەرزی زستان ڕێژەی بەکارهێنانی گازی سرووشتی بۆ لە سەدا 20 دابەزاند
یەکێتی ئەورووپا پێش وەرزی زستان ڕێژەی بەکارهێنانی گازی سرووشتی بۆ لە سەدا 20 دابەزاند

2022-12-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بەکارهێنانی گازی سرووشتییان لە ماوەی مانگەکانی ئاب-تشرینی یەکەم بە بەراوورد لەگەڵ پێنج ساڵ پێش ئێستای هەمان ماوە بە رێژەی ژێر سەدا ٢٠،١ دابەزاند.

نووسینگەی ئاماری ئەورووپا (Eurostat)، داتای نوێی سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی سرووشتی لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بڵاوکردەوە.

بەپێی داتاکان بەکارهێنانی گازی سرووشتی لە ئەورووپا لە ماوەی نێوان مانگەکانی ئاب-تشرینی یەکەم بەراورد بە هەمان ماوەی نێوان ساڵەکانی ٢٠١٧ - ٢٠٢١ بۆ خوار لە سەدا ٢٠،١ دابەزیوە.

لەم ماوەیەدا بەکارهێنانی گازی سرووشتیی لە ٢٤ وڵاتی یەکێتی ئەورووپا بۆ خوار رێژەی پێنج ساڵی رابردووی بەکارهاینانیان دابەزی.

جگە لەوە بەکارهێنانی گازی سرووشتیی لە ١٨ وڵاتی یەکێتی ئەورووپا بۆ زیاتر لە سەدا ١٥ کەمبووەتەوە.

زۆرترین ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەورووپا کە گازی سرووشتیی بەکاردەهێنن بریتین لە فینلاند بە لە سەدا ٥٢،٧، لاتیڤیا بە لە سەدا ٤٣،٢ و لیتوانیا بە لە سەدا ٤١،٦ .

هاوکات هەریەک لە ئیرلەندا، ئیسپانیا، چیک، پورتوگال، ئیتاڵیا و سلۆڤینیا ئامانجی کەمکردنەوەی لە سەدا ١٥ی گازی سرووشتییان نەگرتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەکارهێنانی گازی سرووشتی لە ماڵتا لە سەدا ٧،١ و لە سلۆڤاکیا سەدا ٢،٦ بووە.

وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بەهۆی قەیرانی وزەوە ئامانجی کەمکردنەوەی گازی سرووشتییان لە ماوەی نێوان مانگی ئابی ٢٠٢٢وە بۆ ئاداری ٢٠٢٣ بۆ خوار لە سەدا ١٥ کردبوو.