وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێی نیگەرانییە بۆ جیهان
پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین جێی نیگەرانییە بۆ سەرانسەری جیهان، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی بەرهەمی ناوخۆیی چین و قەبارەی ئابووری چین."
وتیشی " بەهێزی چین بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها بۆ چین باش نیە بەڵکو بۆ سەرانسەری جیهانیش باشە."
ئاماژەشی بەوەدا هەر کاتێک ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە ئەگەری هەیە خۆی بگۆڕێت و مەترسی بۆ سەر هەموو شوێنێکی دیکە دروست بکات. " ئەوەمان لە ماوەی جۆرە جیاوازەکانی ڤایرۆسەکەدا بینیوە و بێگومان هۆکارێکی دیکەیە لەسەر ئەوەی بۆچی ئێمە سەنگ دەخەینە سەر یارمەتیدانی وڵاتانی دیکە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا."
ڕۆژی دووشەممە دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک بەبێ هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، چین یەکەمین حاڵەتی گیان لە دەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی چین هەندێک لە ڕێکارەکانی ڕێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لابرد و ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە شارەکانی وڵاتەکەدا پەرەی سەند.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز