هەواڵی کوردستان ئێستا

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دیاریكرد كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران ده‌كه‌ن

2022-12-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دیاریكرد كه‌بڕیاره‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ده‌نگۆكانی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران بكه‌ن.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه‌: سێ یاساناسی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ دیاریكردووه‌، وبڕیاره‌ ئه‌و سێ یاساناسه‌ له‌چوارچێوه‌ی لیژنه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران بكه‌ن ویه‌كه‌م راپۆرتی لیژنه‌كه‌ش له‌دانیشتنی حوزه‌یرانی 2023ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌خرێته‌ڕوو راپۆرتی وردی لیژنه‌كه‌ش له‌دانیشتنی ئاداری 2024دا پێشكه‌ش ده‌كرێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌دانیشتنی تایبه‌تی 24ی تشرینی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیازی دیاریكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ئێران، په‌سه‌ند كرا.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌نگۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌كاتی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌راندا كرا وپڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به‌بڕیاری راسپاردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ده‌نگۆكان، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كرا.