سوودانی: لووتكه‌ی به‌غدا رۆڵی پێشه‌نگی عێراقی له‌ناوچه‌كه وجیهان دووپات كرده‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: دووه‌مین كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاریكاری وهاوبه‌شی رۆڵی پێشه‌نگی عێراقی له‌ناوچه‌كه وجیهان دووپات كرده‌وه.
دوای به‌شدارییكردنی له‌دووه‌مین كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاریكاری وهاوبه‌شی كهلهعهممان پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێوه‌چوو وگه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لهپهیامێكدا رایگه‌یاندوه: دووه‌مین لووتكه‌ی به‌غدا كهئوردنی برا میوانداریی كردبوو، رۆڵی پێشه‌نگی عێراقی له‌ناوچه‌كه وجیهان دووپات كرده‌وه، وده‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری وهاوبه‌شیی جددی كهناوهندهكهی به‌غدای ئاشتی ده‌بێت.
سوودانی سوپاسی سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شداربووی له‌كۆنگره‌كه‌دا كردووه وئاماژه‌ى بهوهكردوه: به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاركردن له‌گه‌ڵ برا ودۆستان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه ئابووری وپهرهپێدانهكانمان بۆ خزمه‌تكردن به‌گه‌له به‌ڕێزه‌كه‌مان.
دوێنێ به‌به‌شداریی شاندی وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، عێراق، توركیا، ئێران، سعوودیه، قه‌ته‌ر، سوڵتانشینی عومان، ئوردن، ئیمارات، به‌حرێن ومیسر دووه‌مین كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاریكاری وهاوبه‌شی له‌ئوردن به‌ڕێوه‌چوو.