كۆمسیاری مافی مرۆڤ: ره‌وانه‌كردنی كۆچبه‌ران له به‌ریتانیاوه بۆ رواندا نامرۆڤانه‌یه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
كۆمسیاری مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای به‌ریتانیا كرد پێداچوونه‌وه به پلانی ره‌وانه‌كردنی كۆچبه‌ران بۆ رواندا بكات.
ڤۆڵكه‌ر تورك" كۆمسیاری مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له حكومه‌تی به‌ریتانیا كرد پێداچوونه‌وه به پلانی ره‌وانه‌كردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ رواندا بكات، چونكه ئه‌و هه‌نگاوانه نامرۆڤانه‌ن و له رابردووش‌دا پلانی له‌و شێوه‌یه زیانی هه‌بووه.
وتیشی، ئه‌و بڕیاره تێچووی زۆری ده‌وێت و سه‌رناكه‌وێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤ و یاساكانی په‌نابه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه.
حكومه‌تی به‌ریتانیا له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ گرێبه‌ستێكی به به‌های 120 ملیۆن جونیه‌ی ئسته‌رلینی له‌گه‌ڵ رواندا ئیمزاكرد، كه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته به‌ریتانیا كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌نێرێته رواندا و له‌وێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌یسه‌كانیان ده‌كرێت.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردووش‌دا كه بڕیاربوو یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران له به‌ریتانیاوه بنێرێنه رواندا، له كۆتا ساتدا دواخرا، دوای ئه‌وه‌ی دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ستوه‌ردانی له بابه‌ته‌كه كرد.