هەواڵی کوردستان ئێستا

كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات له‌ روودانی لافاو له‌ پێنج پارێزگای عێراق

كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات له‌ روودانی لافاو له‌ پێنج پارێزگای عێراق
كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات له‌ روودانی لافاو له‌ پێنج پارێزگای عێراق

2022-12-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

كه‌شناسی عێراق هۆشداری ده‌دات له‌ روودانی لافاو له‌ پێنج پارێزگای وڵاته‌كه‌ و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.


ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌مڕۆوه‌ عێراق ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و باران بارین پارێزگاكانی وڵاته‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.


راشیگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كانیان لافاو ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و میسان و واست و به‌سره‌ و موسه‌نا ده‌گرێته‌وه‌، له‌ دوێنێشه‌وه‌ لافاو ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای شاری "عنه‌"ی له‌ پارێزگای ئه‌نبار گرتووه‌ته‌وه‌.


ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینیشی كردووه‌ ئه‌و باران بارینه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ چه‌ند رۆژی داهاتووبه‌رده‌وام بێت، داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد ئاگادار بن و به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.