ماکرۆن لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی پاریسهوه پەیامێکی بڵاوکردەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی هێرشەکەی ئهو وڵاته و کوژرانی 3 کورد، رایگەیاند: کوردەکانی فەرەنسا لە نێوەندی شاری پاریس بوونە ئامانجی هێرشێکی دڕندانە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی هێرشەکەی پاریس و کوژرانی سێ کورد، سەرەخۆشی لە کوردانی فەرەنسا کرد و رایگەیاند: کوردەکانی فەرەنسا لە نێوەندی شاری پاریس بوونە ئامانجی هێرشێکی دڕندانە.
ئەمڕۆ هەینی، هاووڵاتییەکی فهرهنسی تەمەن 69 ساڵ لە ناوەندی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تەقەی لە ناوەندی کولتووریی ئەحمەد کایا کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون. هەرسێ کوژراوەکە کوردن و خەڵکی باکووری کوردستانن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تویتەر رایگەیاند، "کوردانی فەرەنسا لەنێو جەرگەی پاریس بە هێرشێکی دڕندانە کرانە ئامانج. دڵمان لای قوربانییان، برینداران و خێزان و کەسوکارەکانیانە."