له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى پاریس، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆى راگه‌یاند
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: نیگه‌رانین له‌و هێرشه‌ى كه‌بۆ سه‌ر سه‌نته‌رێكى كوردى لهپاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدراوه وبه‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون.
ئه‌نتۆنى بڵینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى خۆى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كهلهفهرنسا كرایه سه‌ر سه‌نته‌رى ئه‌حمه‌د كایایى كوردى باكورى كوردستان كهسهنتهرێكى رۆشنبیرییه وبه‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران.
راشیگه‌یاندوه: هاوخه‌مین له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیانى هێرشه‌كه‌ى پاریس.
هاوڵاتییه‌كى فه‌ره‌نسى ته‌مه‌ن 69 ساڵ، هێرشى بۆ سه‌ر سه‌نته‌رى ئه‌حمه‌د كایا له‌فه‌ره‌نسا ئه‌نجامیداوه وبۆهته هۆى كوشتنى سێ كه‌س وبریندار كردنى سێى دیكه، وته‌واوى قوربانیانیش خه‌ڵكى باكورى كوردستانن له‌توركیا.
لایخۆیه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساش رایگه‌یاند: كوردانى فه‌ره‌نسا بۆنه‌ته ئامانجى هێرشێكى نه‌خوازراو ولهناوهندى شارى پاریس دا، وهاوخهمین له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان.