هەواڵی کوردستان ئێستا

نه‌زاهه‌ى عێراقى داوا ده‌كات حكومه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كانى كۆمپانیایى په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرا بكات

نه‌زاهه‌ى عێراقى داوا ده‌كات حكومه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كانى كۆمپانیایى په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرا بكات
نه‌زاهه‌ى عێراقى داوا ده‌كات حكومه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كانى كۆمپانیایى په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرا بكات

2022-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق چه‌ندین تێبینیان تۆماركردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌داى كارى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن، وداواشى له‌سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ كردوه‌ بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرتێك له‌باره‌ى كارى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن ودانانى سنورێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانیان.

هادى سه‌لامى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: لیژنه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ وپێداچوونه‌وه‌ به‌گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى مۆبایل وپه‌یوه‌ندیكردن، كه‌تا ئێستا قه‌رزه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

سه‌لامى راشیگه‌یاند: داوامان له‌محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ كردوه‌ كه‌داوا له‌كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن بكات بۆ دانه‌وى قه‌رزه‌كانیان كه‌چیتر رێگه‌یان پێ نه‌درێت یارى به‌داهاته‌كانى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بكه‌ن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: ئه‌م كۆمپانیانه‌ چه‌ندین ملیار دۆلاریان به‌هه‌ده‌ردراوه‌، وجه‌ختیشى كرده‌وه‌: كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن نارونیێكى زۆر وگه‌نده‌ڵى تێدایه‌ له‌زۆرێك له‌گرێبه‌سته‌كانیان دا، وهیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى گشتى له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو دا به‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌.

پێشتریش عه‌قیل فه‌تلاوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى گواستنه‌وه‌ وپه‌یوه‌ندیكردنى په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو: دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى كۆمپانیایى كۆره‌ك بۆ دادگایى كه‌رخى دووه‌م و ره‌سافه‌ نێردراوه‌.