هەواڵی کوردستان ئێستا

مایکل بلۆمبەرگ دەبێتە رکابەرى ترەمپ

مایکل بلۆمبەرگ دەبێتە رکابەرى ترەمپ
مایکل بلۆمبەرگ دەبێتە رکابەرى ترەمپ

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

سەرۆکى ویلایەتى نیۆیۆرک ملیاردێر(مایکل بلۆمبەرگ) رایگەیاندووە: بۆ هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى 2020ى ئەمریکا لەسەر پشکى دیموکراتەکان خۆى پاڵاوتووە. بەپیى راپۆرتیێکى کەناڵى (بی بی سى)ى بەریتانى کە لە گۆڤارى (فۆربیس)ى ئەمریکییەوە وەریگرتووە، بلۆمبەرگ هەشتەمین دەوڵەمەندى ئەمریکایە و سەروەتەکەى بە (54.4) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. بلۆمبورگ شارەزاییەکى زۆرى لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە بەتایبەت ئەو ماوەى تا دەگاتە ساڵى 2013 و بردنەوەى سەرۆکایەتى ویلایەتى نیۆیۆرک، کە تێیدا هەڵمەتێکى سەرکەوتووى ئەنجامدابوو. ماوەى 10 ساڵە پڕوپاگەندەى ئەوە هەیە کە خۆى بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا کاندید دەکات. ساڵانێکى زۆرە پارەیەکى زۆرى لە بوارەکانى پەروەردە و تەندروستى و سیاسەتدا خەرجکردووە. سەرەتاکانى کارى بلۆمبێرگ لە (ۆڵ ستریت)ەوە دەست پێدەکات، تا دەگاتە دامەزراندنى ئیمپراتۆرییەتەکەى و لکاندنى ناوى بە بڵاوکردنەوەى پارەوە و گەیشتن بە بریکارى ئابوورى بە ناوى خۆیەوە. کەناڵى (بی بی سی) بەم شێوەیە کۆمێنتى لەسەر بلۆمبێرگ داوە: ئەو هەوڵ بۆ ئەوە دادەت ترەمپ بڕوخێنێت و جارێکى دیکە ئەمریکا هەڵسێنێتەوە. بەشداریکردنى لە پێشبڕکێى هەڵبژاردنەکاندا پاڵنەرێکى باشە بۆ ئەوەى دیموکراتەکان بەرەو چەپ رانەکێشرێن. لەگەڵ ئەوەى بلۆمبێرگ پشت بە بڵاوکراوەکان دەبەستێت، بەڵام هیچ پێویستى بە لێکدانەوە مەعریفییەکان نییە تا بزانێت دیموکراتەکان لە دۆخى سیولەدان یان نا. ئامژە بەوەش دراوە، بلۆمبێرگ بەوەى کە بازرگانە و سامانێکى زۆرى کرکردووەتەوە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى زیاتر پشت بە ستراتیجییە کەم زیانەکان دەبەستێت. رێگاکەى ئەو ئاشکرایە، سەرەتا واز لە کاندیدەکان دەهێنێت تا کێبڕکێیکانى خۆیان تەواو دەکەن لە دواتردا خۆى فڕێدەداتە ناو پێشبڕکێکەوە. لە ئێستا وە .