هێرشبه‌ره‌كه‌ی پاریس گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
دیجیتال میدیای سپێده
فەرمانی راگرتنی ئەو کەسەی کە هێرشەکەی دوێنێی پاریس پایتەختی فەرەنسای ئەنجامدا، كه كوژرانی سێ کەسی لێكه‌وته‌وه، لەژێر رێنمایی پزیشکدا هەڵگیرا و هێرشبەرەکە گواسترایەوە بۆ کلینیکی دەروونی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن داواکاری گشتی پاریسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ هێرشبەرە فەڕەنسییە تەمەن ٦٩ ساڵانه‌کە کردووە، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه کە دۆخی تەندروستی هێرشبەرەکە لەگەڵ مەرجەکانی راگرتنیدا، ناگونجێت.
هێرشبەرەکە بۆ کلینیکی دەروونی لەناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش گوازراوه‌ته‌وه و ئەگەر بارودۆخی تەندروستی رێگە بدات، ده‌برێته به‌رده‌م دادوەری لێکۆڵینەوە.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، لە ئه‌نجامی هێرشەکەی دوێنێی شەقامی ئێنگیادا، کە هاووڵاتییەکی فەڕەنسی تەقەی لە خەڵکی دەوروبەری کردووە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیكه‌ش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
هێرشبەرە ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵانه‌كه كه له میدیای فەڕه‌نسیدا به "ویلیا‌م م." ناوی ده‌برێت، لە شوێنی رووداوەکە دەستگركرابوو. ئاماژه به‌وه كرابوو هێرشبەرەکە هاووڵاتییەکی خانەنشینکراوی فەڕەنسییە و لە کۆمپانیای حكوومی هێڵی ئاسنینی فەڕەنسا كارمه‌ند بووە.
لە هەواڵەكاندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌پێی تۆماری پۆلیس هێرشبەرەکە لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠٢١دا دووجار هەوڵی کوشتنی داوە، لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا بە شمشێره‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سەر بنکەیەکی کۆچبەران لە پاریس و دوو کەسی بریندارکردووە.