هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ عێراق كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ هەوڵی بردنەدەرەوەی دراوی بیانی داوە

له‌ عێراق كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ هەوڵی بردنەدەرەوەی دراوی بیانی داوە
له‌ عێراق كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ هەوڵی بردنەدەرەوەی دراوی بیانی داوە

2022-12-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،گەشتیارێکی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نەجەف ویستوویەتی بڕێک دراوی بیانی بەپێچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق بباته‌ ده‌ره‌وه‌، هەربۆیە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ی كانونی یه‌كه‌می 2022 وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، مەفرەزەکانی پاسەوانی سنووری ناوچەی پێنج گەشتیارێکی عێراقی دەستگیردەگرن کە بەپێچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، بڕێکی بەرچاو دراوی بیانی هەڵگرتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، گەشتیارە عێراقییەکە بڕی 72 هەزار و 660 دۆلاری ئەمەریکی و 296 هەزار وۆنی کۆریای باشووری پێبووە، کە دەکاتە نزیکەی 231 دۆلار.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، گەشتیارەکە ویستوویەتی ئەو بڕە پارەیە لەرێگەی ترانزێتەوە لە هێڵی ئاسمانی قەتەرییەوە بۆ کۆریای باشوور بگوازێتەوە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و تەواوی بەڵگەنامەکان دەخرێتە بەردەمی دادوەری لێکۆ