ئوردن: "یه‌ك تۆن حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه له سنووری عێراقه‌وه هێندرابوو"
دیجیتال میدیای سپێده
ئوردن بڵاویكرده‌وه، دەست بەسەر نزیکەی یەک تۆن حەبی هۆشبەردا گیراوە، کە هه‌وڵدراوه لە سنووری عێراقەوە بە قاچاخ بهێندرێته وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێك لەلایەن فه‌رمانگه‌ی گومرگی ئوردنەوە بڵاوكرایه‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه:
"لەمیانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە دەروازەی سنووریی كه‌رامه لەسەر سنووری عێراق ئەنجامدراوه، دەست بەسەر شه‌ش ملیۆن حەبی کاپتاگۆن كه كێشه‌كه‌ی یەک تۆنه، گیراوه".
ئاماژە بەوەش کراوە، حه‌به‌كان لە دوو بارهەڵگردا شاردراونه‌ته‌وه خورمایان باركردووه و لە بارهەڵگری یەکەمدا ٥٠٩ کیلۆ و لە بارهەڵگری دووەمدا ٤٨٣ کیلۆ حەب دەستی بەسەردا گیراوە.
به‌هۆی خراپبوونی دۆخی ئەمنی وڵاتانی دراوسێی وه‌ك سووریا و عێراق، ئوردن بووه‌ته گۆڕەپانی هه‌وڵه‌كانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان.