هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ژاپۆن بەھۆی بەفربارینی چڕەوە 17 کەس گیانیان لەدەست دا

لە ژاپۆن بەھۆی بەفربارینی چڕەوە 17 کەس گیانیان لەدەست دا
لە ژاپۆن بەھۆی بەفربارینی چڕەوە 17 کەس گیانیان لەدەست دا

2022-12-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بەرپرسانی ئیدارەدانی کارەساتەکان لە ژاپۆن رایانگەیاند کە بەھۆی بەفربارینی چڕەوە لە ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە، ١٧کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٣ی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس بڵاوی کردەوە کە ئاژانسی ئیدارەدانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و کارەساتەکان لە ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ھەفتەی رابردووەوە، بەفربارینی چڕ ناوچەکانی باکووری ژاپۆنی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە تا ئێستا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٣ی دیکەیش برینداربوون.

راشیگەیاندووە کە ئەو کەسانە لە میانی راماڵینی بەفر لەسەر خانووەکانیان کەوتوونەتە خوارەوە بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەکان لەو ناوچانەی ژاپۆن کە بەھۆی بەفرەوە زیانیان بەرکەوتووە، داوایان لە ھاووڵاتییان کردووە کە لە کاتی راماڵینی بەفر لەسەر خانووەکانیان، ئاگاداربن و بەتەنھا کار نەکەن.

وەزارەتی ئابووریی و پیشەسازیی ژاپۆن رایگەیاندووە، دوێنێ یەکشەممە بەھۆی بەفربارینی چڕەوە، تاوەرێکی کارەبا لە باکووری ژاپۆن کەوتەخوارەوە کە بەھۆیەوە کارەبای ٢٠ ھەزار ماڵ پچڕاوە.

ھەروەھا وەزارەتی گواستنەوەی ژاپۆن رایگەیاندووە کە بەھۆی بەفربارینی چڕەوە، گەشتە ئاسمانیی و وشکانییەکان لە باکووری ئەو وڵاتە ھەڵپەسێردراون، بەڵام لە دوێنێ یەکشەممەوە دەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییەکان کراوەتەوە.