هەواڵی کوردستان ئێستا

جوولەکە نیشتەجێکراوەکان لە کەناری خۆرئاوا ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی فەڵەستینییەکان بەردا

جوولەکە نیشتەجێکراوەکان لە کەناری خۆرئاوا ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی فەڵەستینییەکان بەردا
جوولەکە نیشتەجێکراوەکان لە کەناری خۆرئاوا ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی فەڵەستینییەکان بەردا

2022-12-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

جوولەکە نیشتەجێکراوەکان، لە باکووری کەناری خۆرئاوای داگیرکراو ئاگریان لە چوار ئۆتۆمبێلی فەڵەستینییەکان بەردا.

بەرپرسی دۆسیەی یەکە جوولەکە نیشتەجێکراوەکان لە کەناری خۆرئاوای سەربە رێکخراوی رزگارکردنی فەڵەستین، غەسان داگلاس لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند گرووپێک لە جوولەکە نیشتەجێکراوەکان هێرشیان کردووەتە سەر شارەدێکانی عوریف و بورینی سەر بە نابلوس.

داگلاس، ئاماژەی بەوە کرد کە جوولەکە نیشتەجێکراوەکان سێ ئۆتۆمبێل لە بۆرین و ئۆتۆمبێلێکیان لە عوریف سووتاندووە و خانوویەکیشیان بەردباران کردووە و ئەوەشی خستەڕوو کە هیچ هێرشبەرێک لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستگیر نەکراوە.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمساڵ تاکو ٢٢ی کانوونی یەکەم ٥٩٤ هێرش کراوەتە سەر موڵکی فەڵەستینییەکان کە ١٦١ هێرشیان برینداربوونی لێکەوتووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی فەڵەستین (WAFA)، لەو هەڵکوتانەسەرەی کە سوپای ئیسرائیل کردوویەتییە سەر چەند شارێکی کەناری خۆرئاوا ١٣ فەڵەستنی دەستگیرکراون.

هێزەکانی ئیسرائیل، کە بە بەردەوامی هدڵدەکوتنە سەر کەناری خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی قودسی داگیرکراو، بە تاوانی جۆراوجۆر فەڵەستینییەکان دەستگیر دەکەن. ماوە ماوە گرژی لە نێوان فەڵەستینییەکانی دانیشتووی ناوچەکە کە ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هەڵکوتانەسەر دەردەبڕن و سەربازانی ئیسرائیل روودەدات.