هەواڵی کوردستان ئێستا

بانگهێشت بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023 لە ژێر دروشمی "جیهانێکی پەیوەست و بێدەنگ"

بانگهێشت بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023 لە ژێر دروشمی
بانگهێشت بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023 لە ژێر دروشمی "جیهانێکی پەیوەست و بێدەنگ"

2022-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: سامسۆنگ


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆی ئەنجام دەدات لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٤ی مانگی یەکی داهاتوو، ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023وەک کاریگەرترین ڕووداوی تەکنەلۆژی لە جیهاندا. جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری و بەرپرسی بەشی "ئەزموونی ئامێرەکانی DX " لە کۆمپانیای سامسۆنگ جونگ هی هان، وتاری سەرەکی بۆ چالاکییەکە پێشکەش دەکات، بە ناوی "جیهانێکی پەیوەست و بێدەنگ"، لە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ناوەندی ئەمریکا (کاتژمێر 1:00ی شەوی ڕۆژی پێنجشەممە، بەرواری 5ی مانگی یەک بەکاتی بەغدا)، لە هۆڵی Mandalay Bay Ballroom لە لاس ڤێگاس. کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەخش دەکرێت. بۆ زانینی نوێترین هەواڵ لەسەر پلانەکانی سامسۆنگ بۆ پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023، تکایە سەردانی ژووری هەواڵی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.