هەواڵی کوردستان ئێستا

روسیا داوای خۆڕادەستکردن و داماڵینی چەک لە ئۆکراینا دەکات

روسیا داوای خۆڕادەستکردن و داماڵینی چەک لە ئۆکراینا دەکات
روسیا داوای خۆڕادەستکردن و داماڵینی چەک لە ئۆکراینا دەکات

2022-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، هۆشدارییدا لەوەی ئۆکراینا داواکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ خۆڕادەستکردن و داماڵینی چەک بەمەبەستی لابردنی هەر هەڕەشەیەکی سەربازیی بۆ سەر رووسیا جێبەجێ نەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا بۆ ئاژانسی "تاس"ی رووسیا رایگەیاندووە، ئەگەر ئۆکراینا دەستبەرداری چەک نەبێت ئەوا سوپای وڵاتەکەی بەرپرسیارییەتی دەگرێتە ئەستۆ و کێشەکە چارەسەر دەکات.

وەزیری دەرەوەی رووسیا وڵاتانی رۆژئاوای بەوە تۆمەتبار کرد کە جەنگی رووسیا ئۆکراینا بۆ لاوازکردنی رووسیا دەقۆزنەوە و راشیگەیاند، کۆتاییهاتنی ململانێکیان پەیوەستە بە ئۆکراینا و ئەمریکاوە.

سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: "ئەوەندەی کە پەیوەستە بە ماوەی ململانێکەوە تۆپەکە لە یاریگای کێیڤ و واشنتۆنە، ئەوان دەتوانن ئەو بەرەنگارییەی کە هیچ واتایەکی نییە لەهەر کاتێکدا بێت بووەستێنن".

ئەم گوتانەی لاڤرۆڤ دوای رۆژێک لە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولێبا دێت کە بە ئاژانسی ئەسۆشێت پرێسی راگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەیەوێت لە شوباتی داهاتوودا لووتکەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەبێ بەشدارییکردنی رووسیا ببەستێت.

دمیترۆ کولێبا گوتیشی "ئۆکراینا دەیەوێت لە ماوەی دوو مانگدا لووتکەی "ئاشتی" بەڕێوەبچێت و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس رۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت".

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ گفتوگۆیەکی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا ئەنجام نادات تا ئەوە کاتەی مۆسکۆ بە تاوانی جەنگ لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە لە ئۆکراینا ئەنجامی دا، دادگایی نەکرێت.